ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ڕێگای ئاسن له شاره‌كانی، تاران، ئیسفه‌هان و زاهدان به شێوه‌ی جیاجیا به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كانیان خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.
كرێكارانی چاككردنه‌وه‌ی شیركه‌تی پویش پهژوهان له شاری تاران سه‌ره‌ڕای په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی مانگی سه‌رماوه‌ز، خوازیاری درانی كه‌وش، جڵ، ده‌ستكێش و بادگیر بوون. به وته‌ی كرێكارانی ڕێگای ئاسنی ئیسفه‌هان به ئه‌وان نیوه‌ی حه‌قده‌ستی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و حه‌قی بیمه‌ی مانگه‌كانی ڕه‌زبه‌ر و خه‌زه‌ڵوه‌ر په‌رداخت نه‌كراوه. له لاله‌یه‌كی دیكه‌وه، كرێكارانی ڕه‌یڵ سه‌نعه‌ت كاران له جنوبی شه‌رقی شاری زاهدان خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٢ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.