کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ناڕه‌زایه‌تیی  كرێكارانی پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣١ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ١٥ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به مه‌به‌ستی‌ په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌دواداچوونیان كردووه‌، به‌ڵام  په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی پاره‌كه‌وه‌ به‌ ڕاگرتنی چالاكییه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌، حه‌قده‌سته‌كانیانی په‌رداخت نه‌كردووه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ژماره‌یان ٢٠٠ كه‌س ده‌بێ ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، جێژنانه‌ی ئه‌مساڵیشیان پێ نه‌دراوه‌ و بارودۆخی كاریان نادیاره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری سه‌رده‌شت

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “كه‌ماڵ لوتفی” له‌ زیندانی قوروه‌

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچستان دژبه‌ تاڵانكردنی مه‌عده‌نی ته‌فتان

-

كوژرانی هاووڵاتیه‌ك له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی حكوومه‌ت له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بانگكرانی “له‌یلا میرغه‌فاری” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپا

-

په‌روه‌نده‌سازی نوێ بۆ “عه‌لی حاجی” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ جۆڵفا

-