كرێكارانی پارسی جنووبی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، له‌ئاست دانانی سیستمی په‌نجه كه بۆ تۆمار كردنی ناویان كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م شێوه‌یه، گیانیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئۆستانی بووشێهر یه‌كێك له ئۆستانه‌كانی ئێرانه كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆری كۆرۆنا بارودۆخی سوور تێدا ڕاگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام كرێكارانی پڕۆژه‌كانی عه‌سه‌لویه و كه‌نگان به بێ دابین كردنی ئیمكاناتی ئیمه‌نی و بێهداشتی به‌رده‌وامن له كار كردن. ئه‌م كرێكارانه كه پێشتر له‌ئاست شیفتی نه‌كرانی كاره‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو، ده‌ڵێن: له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له هه‌ندێ له پاڵاوگاكان، سه‌رله‌نێوی سیستمی په‌نجه دانراوه و بڕیاره له سه‌رجه‌م پاڵاوگاكان ئه‌م سیستمه به‌كار بهێنرێ.