كرێكارانی شاره‌داریی لیكه‌ك له ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی شه‌ش مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی پێویست، شه‌ش مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كردوون و خۆی له په‌رداختی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعیش بواردووه. ئه‌م كرێكارانه وێڕای نیگه‌رانی له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه: نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری له‌بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. ده‌شڵێن: له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا ٧٣ ڕۆژ تێپه‌ڕده‌بێ،به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه له لایه‌ن شاره‌داریی لیكه‌كه‌وه هه‌ڵنه‌گیراوه.