پتر له ٣٠٠ زیندانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێرانه‌گه‌یشتنی پزیشكی و بڕینی ده‌رمانه‌كانیان، له نێو ئه‌م زیندانه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆبوونه‌وهیە هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندان، ده‌ستیان كرد به لێدان و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری به‌ندكراوان. زیندانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تیكهه‌ڵچوون و به‌ر پرچی هێرشه‌كانیان داوه. دوای ئه‌م تیكهه‌ڵچوونانه به‌رپرسانی زیندان بڕیاره‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ده‌رمانی زیندانیه‌كانیان گه‌یانده ده‌ستیان.