به پێی ڕاپۆرتی چالاكانی ژینگه‌یی باكووری كوردستان، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا ده‌ستی داوه‌ته بڕین و له‌ناوبردنی جه‌نگه‌ڵ و دارستانی ناوچه‌كانی “جوودی“، “گابار” و “شڕنا‌خ” و وێڕای تاڵانكردن، ڕه‌گ و ڕیشه‌ی داره‌كانیش ده‌سووتێنن تا سه‌ر له‌نوێ سه‌وز نه‌بنه‌وه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ده‌وڵه‌تی توركیا به بیانووی هاتووچۆی گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” ده‌ستی داوه‌ته بڕین وله‌ناوبردنی جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی باكووری كوردستان. به وته‌ی دانیشتووانی باكووری كوردستان، ڕۆژانه به‌ده‌یان بارهه‌ڵگر داره‌بڕاوه‌كان هه‌نارده‌ی ناوچه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن. جووتیاران و ئاژه‌ڵدارانیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌تی توركیه به له‌ناوبردنی دارستانه‌كان، له‌وه‌ڕگه‌كانیش له‌ناو ده‌بات و زۆرێك له بنه‌ماڵه‌كان مایه‌پووچ و ناچار به كۆچ بۆ ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته ده‌كات.