ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاره‌داری ئێرانشار له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٧٠٠ كرێكاری شاره‌داری ئێرانشار به‌هۆی پێ نه‌دانی چوار بۆ پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا له دۆخێكی زۆر خراپ دا ده‌ژین. به‌وته‌ی كرێكاران، ١٥ بۆ ١٦ ساڵه جێژنانه و سه‌نه‌واتیان په‌رداخت نه‌كراوه و چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامی داخوازییه‌كانیانی نه‌داوه‌ته‌وه.