به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شارستانی گێڵانی غه‌رب له ئوستانی كرماشان به‌ناوی “عه‌لی په‌رنۆ” پاش تێپه‌ڕینی سێ حه‌وتوو به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
عەلی پەرنۆ، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی شاری گێڵانی غه‌ربی سەر بە ئوستانی کرماشان کە لە شاری تاران و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییه‌وه ڕفێندراوە، هێشتا لە بەندیخانەدایە و چارەنووسی ناڕوونە. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “عه‌لی په‌رنۆ” له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و خێزانه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.