مانگرتنی منداڵی یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئابدانان له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌و شاره
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، منداڵی یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری ئابدانانی ئیلام به‌ناوی “مێهدی شاهمورادی” به مه‌به‌ستی ئازادی باوكی له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌و شاره مانی گرتووه و له چوون بۆ مه‌دره‌سه خۆی ده‌بوێرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوی ئه‌و منداڵه كه ته‌مه‌نی له نێوان ١٠ بۆ ١٢ ساڵه “تیام شاهمورادیه” و له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌و شاره مانی گرتووه و داوا ده‌كات باوكی به زووترین كات ئازاد بكرێت و ڕایگه‌یاندووه كه تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت ناگه‌ڕێته‌وه مه‌دره‌سه.