كرێكارانی شیركه‌تی ده‌وڵه‌تی مه‌عده‌نی “كۆدێلكۆ”ی شیلی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی كارخانه‌ی تواندنه‌وه‌ی مس له یه‌كێك له ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی شیلی به‌بیانووی پیسكردنی ژینگه و هه‌وای ناوچه‌كه بڕیاری داخرانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ی داوه به‌بێ ئه‌وه‌یكه چاره‌سه‌رێك بۆ بێكاری كرێكاران بدۆزێته‌وه یان كه‌ره‌سته‌ی كارخانه نوێ بكاته‌وه. كرێكارانی ناڕازی به ئاگردانی لاستیك ڕێگای هاتووچۆی شه‌ش مه‌عده‌نیان داخست، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیانكرده سه‌ر كرێكاران و ١٨ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد. به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیتحادییه‌ی كرێكارانی مس له شیلی، ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ئه‌بێ ٥٤ ملیۆن دۆلار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ماشین و كه‌ره‌سته‌ی ئه‌و كارخانه‌یه سه‌رف بكات، به‌ڵام له ته‌رخانكردنی بودجه بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ستاندادی ژینگه‌پاریزی ئه‌و كارخانه‌یه خۆده‌بوێرێت.