به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خاكه‌لێوه، دووكاندارانی میكانیكی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی بانه دژبه گرانی و خراپی دۆخی ژیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دووكاندارانی میكانیك و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی بانه له ئاست گرانی كرێ دووكان و تیچووی كه‌سابه‌تیان ناڕازین و ده‌ڵێن: “تێچوو و داهاتمان یه‌ك ناگرێته‌وه و گوشاری بۆ ژیان و مه‌عیشه‌تی خۆمان و بنه‌ماڵه‌كانمان هێناوه. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هه‌زینه‌كانی به‌رق، گاز و ئاویش چه‌ند هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه و چیتر ناتوانن ئه‌و باروودۆخه ته‌حه‌مول بكه‌ن.