ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی مانگی پووشپەڕ، کاسبکارانی پاساژی “پالادیوم”ی تەورێز، له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی و هه‌ڵاوسان دووكانیان داخست و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
كاسبكارانی پاساژی “پالادیۆم”ی ته‌ورێز له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی باجی ساڵانه، گرانی و هه‌ڵاوسان دووكانه‌كانیان داخست و له ناوه‌ندی ئه‌و پاساژه كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوزایاری كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و دابه‌زینی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون. كاسبكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌هۆی گرانی ساعه‌ت به ساعه‌ت و نائه‌منی بازاری كهسبووكار ته‌نیا زه‌ره‌ر و زیان ده‌بێنن و خه‌ڵك توانایی كڕینی هیچ شتێكیان نه‌ماوه.