حۆكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی “حسێن شه‌مسی”، “عه‌لی مۆختاری”، “حسێن ئه‌میری” و “یاوه‌ر دێهزاده” سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردوو له زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چووه.
هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌و چوار به‌ندكراوه وێڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژ له هیچ میدیایه‌كی فه‌رمی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی “نه به ئێعدام- نه به زیندان” ڕێژه‌ی ئێعدام كراوان زۆرتره له‌و ئامارانه‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه به تۆماركرانی ئه‌و چوار به‌ندكراوه ڕێژه‌ی ئێعدام كراوانی ساڵی ١٤٠٠ تا ئه‌و كاته ده‌گاته لانیكه‌م ٣١٤ كه‌س كه له‌و ڕێژه‌یه ١٣ كه‌سیان زیندانی سیاسی بوون، شه‌ش كه‌سیان منداڵ بوون و له نێو ئۆستانه‌كانی ئێران “یه‌زد” زۆرترین ڕێژه‌ی له سێداره‌دانی تۆمار كردووه.