ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌سه‌ر گڵكۆی “محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن توركه‌مان” له شاری ئامۆڵ كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “سه‌یدجه‌واد مووسه‌وی” و “ئه‌حمه‌د شۆكرۆڵڵاهی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری ئامۆل له‌گه‌ڵ دایكی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن توركمان” كۆبوونه‌وه و یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخوازی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان دووپات كرده‌وه. به‌شداربووان به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگایان بن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.