كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی گه‌ڵاڵه‌ی ئاودێریی ده‌شتی سیستانی ناسراو به گه‌ڵاڵه‌ی ٤٦ هه‌زار هێكتاری، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٧ مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه له ژێر چاوه‌دێریی شیركه‌تی په‌یمانكاریی “جه‌هادی نه‌سری هه‌مه‌دان”دا خه‌ریكی كارن، خوازیاری دانی گشت حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، هه‌تا ئێستا جێژنانه و پاداشی سه‌ری ساڵی ٩٨یشیان پێنه‌دراوه. شایانی باسه، خواستێكی دیكه‌ی ئه‌م كرێكارانه، گه‌ڕاندنه‌وه سه‌ر كاری كرێكارانی ده‌ركراوه و له‌مباره‌یه‌وه ئاشكرایان كردووه كه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، له‌سه‌ره‌تاوه نزیك به ٢ هه‌زار كرێكاری هه‌بووه به‌ڵام دواتر له‌م ژماره‌یه هه‌زار و ٥٠٠ كرێكار به بیانووی جۆراوجۆره‌وه ده‌ركراون.