كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی سه‌نایع غه‌زایی “ڕۆز به‌شار” له یاسووج، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ته‌عتیل بوونی كارخانه و بێكار بوونیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به بێكاری بوونیان به‌دوای ٨ ساڵ كار ده‌ڵێن: ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره كه له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی یاسووج له‌ژێر ناوی تیجاری “بامس” به ٢٠ كرێكاره‌وه چالاكی ده‌كرد، له سه‌ره‌تای ساڵی ٩١وه به بیانووی كه‌مبوونی مه‌وادی سه‌ره‌تایی ته‌عتیل كراوه و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی بێكار كراون. ده‌شڵێن: به سه‌رنج دان به ته‌مه‌نیان و بارودۆخی ته‌ندرووستییان، له بازاڕی كار هیچ شانسێكیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار نییه و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت پشتیوانی له كرانه‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه بكات، ده‌توانن هه‌مدیسانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.