ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری خانه‌نشینكراوانی ئێران، بۆ جارێكی دیكه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داواكارییه‌كانیان بوون.
خانه‌نشینكراوانی كرماشان به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه خانه‌نشینكراوانی ئێران به‌پێی ڕه‌واڵ یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌وتوویه‌ك بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.