ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له خانه‌نشیكراوانی سه‌ندووقی خانه‌نشینی هۆما، له ناڕه‌زایه‌تی به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ندووقه بۆ سه‌ندووقی ناوخۆیی وڵات، له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ناوه‌ندی “ئێران وایر” هه‌ڵكه‌وتوو له به‌رده‌ركی فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئابادی شاری تاران كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوان ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌و سه‌ندووقه به پاره‌ی ئه‌وان دامه‌زراوه و هه‌ر به‌و پێیه سه‌رمایه‌ی ئه‌و سه‌ندووقه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ده‌وڵه‌ته‌وه نییه هه‌تا بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر سه‌ندووقی ناوخۆی وڵات، خانه‌نشینكراوان ئه‌و كاره‌یان به نایاسایی ناو بردووه و ڕایانگه‌یاندوو كه مافه‌كانی ئه‌وان پێشل كراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه له كاتێكدا به‌ڕێوه چووه كه ئه‌و سه‌ندووقه هێشتا حقووقی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵی به خانه‌نشینكراوان په‌رداخت نه‌كردووه.