ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له شاری بۆكان هاوكات له‌گه‌ڵ دوایین یه‌كشه‌ممه‌ی ساڵ له‌سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و یادیانیان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكروودانی ڕێگای ئازادی له شاری بۆكان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و ئازیزانه وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و مه‌زاره‌كانیان گوڵباران كرد.