ڕۆژیشهممه٢یمانگیخهرمانان، به‌پێی بانگهێشتی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاته‌كانی سوید ونۆرویژ له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگهێشتنامه‌ی كۆمه‌ڵه وحیزبی كۆمۆنیستی ئێران بۆ كۆبوونه‌وه، زۆربه‌ی حیزبه كوردییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و لایه‌ن سیاسیه‌كانی ئێران به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه بوون، ئێرانیانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی مه‌هسا و پلاكارد، دروشمیان دژبه به‌رپرسانی ڕژیم وته‌وه و به نیشانه‌ی هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ ژنانی ئێران، له‌چكه‌كانیان سووتان. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری پشتیوانی هه‌مه لایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له خه‌ڵكی ناڕازی ئێران بوون.