ڕۆژی سێشەممە ١١ی مانگی ڕێبەندان، کاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆ، ژنێکی گەنج بە ناوی “ڕزوان نەدیمی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و دایكی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی “زیویە”ی کامیاران بە تەقەی هاوژینە پێشووەکەی، کوژرا.
بەپێی زانیارییه‌كان، “عادڵ فەرەجوڵڵاهی” هاوژینی “ڕزوان”، گیرۆدەی ماددەی هۆشبه‌ر بووە و “ڕزوان” دوو ساڵ له‌وه‌پێش لە ناوبراو جیا بووەتەوە. ڕۆژی سێشه‌ممه “عادڵ” به ده‌مانچه هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوبراو و به دوو فیشه‌ك ده‌یكوژێ و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره ده‌كرێت و به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ته‌رمه‌كه‌ی هێشتا ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه.