به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری له‌گه‌ڵ ئامبۆلانسێكدا له ڕێگای سنه بۆ دیوانده‌ره، چوار هاووڵاتی به ناوه‌كانی “نێعمه‌ت فه‌تحی”، “ئێحترام مه‌ولایی” و “خه‌لیل كرماجیان” خه‌ڵكی گوندی “تازه دێ”ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی “قاڵقاڵی” دیوانده‌ره و برای هاوڕێی گیابهختكردووی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه به ناوی “عه‌بدۆڵڵا فه‌تحی” ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ئاماری پۆلیسی هاتووچۆی كوردستان، له سه‌رتایی ده‌ستپێكی ساڵی نوێوه تا ئه‌مڕۆ لانیكه‌م ٥٠ ڕووداوی هاتووچۆ له‌و ڕێگایه‌دا ڕوویداوه كه به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ١٠٠ هاووڵاتی بوونه‌ته قۆربانی. به وته‌ی هاووڵاتییان، ڕێگای سنه- دیوانده‌ره یه‌كێك له ڕێگا ناستانداردهكانی ئۆستانی كوردستانه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ڕێگایه‌كی ترانزیتییه و بڕیار بووه بكرێت به ئوتووبان، به‌ڵام هه‌ركات بوودجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه له لایه‌ن ناوه‌نده دهوڵهتییهكانهوه تاڵان كراوه.