به‌پێی زانیارییه‌كان، له وڵاتانی ئۆرووپا به تایبه‌ت به‌ریتانیا و فه‌ڕانسه كه‌رتی بێهداشت و ده‌رمان تووشی كه‌می ده‌رمان بۆ نه‌خۆشییه باكتریاییه‌كان بووه و كێشه‌ی بۆ سیسته‌می ده‌رمانی ئه‌و دوو وڵاته سازكردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئۆرووپا، به‌ریتانیا له حاڵێكدا تووشی كێشه‌ی كه‌می ده‌رمان بووه كه به شێوه‌یه‌كی به‌رین نه‌خۆشییه‌كانی “مه‌خمه‌ڵه‌ك” و ئیلتهابی باكتریایی له‌و وڵاته بڵاوبووه‌ته‌وه و تا ئێستا ٩ منداڵ به‌هۆی كه‌می ده‌رمانی “ئامۆكسی سیلین” گیانیان له‌ده‌ست داوه، له وڵاتانی ئیتالیا و فه‌ڕانسه‌ش كه‌می “ئانتی بیووتیك” نێگه‌رانی بۆ به‌رپرسانی به‌شی بێهداشت و ده‌رمان درووست كردووه و یه‌كیه‌تی ئۆرووپاش سەبارەت به‌و كێشه‌یه هۆشداری داوه‌ته وڵاته‌كان.