ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆڵبه‌رێك له‌سنووری هه‌نگه‌ژاڵه‌ی بانه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقێكی له‌ده‌ستدا و كه‌م ئه‌ندام بوو.
جێگای ئاماژه‌یه كه نانسامه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره هێشتا ئاشكرانه‌كراوه و به‌پێی زانیارییه‌كان باری ته‌ندووستی ناجێگیره و گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه. له ماوه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا و هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كانی ئێران سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران چڕتر كردۆته‌وه و له‌و ماوه‌یه چه‌ند كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه یان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی برینداربوون.