له ئه‌نجامی چوار ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران، ئاوه‌ج، قه‌زوێن و پاوه، چوار كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاونه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكیش به سه‌ختی برینداربوو.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كارخانه‌ی “میهه‌ن” له تاران، ئاگركوژێنه‌وه‌یه‌ك له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه به سه‌ختی تووشی سووتان بووه. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٦ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له‌سه‌ر چاڵێك، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه جووتیارێكی ٥٣ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له به‌خشی ئاوگه‌رم له شارستانی ئاوه‌ج له ئۆستانی قه‌زوێن، تووشی ڕووداو هات و له ئه‌نجامیدا گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی كه‌شاوه‌رزی دیكه به ناوی “محه‌ممه‌د سه‌لیم لوتفی” دانیشتووی شاری پاوه، له‌كاتی كار له یه‌كێك له باغه‌كانی ئه‌مشاره، تووشی ڕوواداو بوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.