به‌ڕێوبه‌ری شاره‌دێی خه‌ڵیفان ئاماژه به نه‌بوون و قه‌یرانی ئاو له ٥٦ گوندی سه‌ر به خه‌ڵیفان ده‌كات و ڕایگه‌یاندوو له ١٤١ گوندی ناوچه‌ی مه‌هاباد كه بڕیار دراوه كێشه‌ی ئاویان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت ٥٦ گوندی ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی خه‌ڵیفان كه هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاو به‌و گوندانه هەڵنەگیراوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌بووی” به‌ڕێوبه‌ری شاره‌دێی خه‌ڵیفان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاندووه كه كه‌می ئاو بووه‌ته قه‌یرانێكی گه‌وره له‌و ناوچه‌یه و له كاتی ئێستادا زیاتر له ٢٠ گوندی ئه‌و ناوچه‌یه له ڕێگای تانكر ئاویان بۆ دابین ده‌كرێت. قەیرانی بێ ئاوی تەنیا پەیوەندی بە ناوچەی مهاباد نییە ، بەڵکوو گشتگیرە و بۆ نموونە به‌شێك له خه‌ڵكی شاری سنه هێشتا به مه‌به‌ستی دابین كردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێن، ده‌چنه سه‌ر كانیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و به پڕ كردنی ده‌به ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان دابین ده‌كه‌ن. شایانی باسه وه‌زاره‌تی وزه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی پیس بوونی ئاوی سنه نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر.