کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سەپاندنی سزای زیندان بەسەر “شەهلا چووپانی” له‌ سەقز

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، “شەهلا چووپانی” هاووڵاتیی تەمەن ٣۵ ساڵ و خەڵکی سەقز، لەلایەن لقی ١٠۵ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.

ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز “شه‌هلا چووپانی” له‌ شارۆچكه‌ی “قه‌وه‌خ” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ له‌ شاری سنه‌ گواسته‌وه‌. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ دانانی بارمته له‌ زیندان ئازاد كرا.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئورووپا دژبه‌ توندووتیژی ڕاسیسته‌كان

-

خۆپێشاندانی كارمه‌ندانی ڕێكخراوه‌كانی یه‌كێتی ئورووپا بۆ ئاشتی له‌ غه‌زه‌

-

ئیدانه‌كردنی حوكمی ئێعدامی تووماج ساڵحی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی مافی مرۆڤی ١١ وڵات

-

په‌سه‌ندكردنی لایه‌حه‌ی دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆریسمی كانادا

-

داخوازی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بە سه‌ركوتی ژنان له‌ ئێران

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف” ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئێران

-