ڕۆژنامه‌ی تلگرافی هندووستان ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند كه یه‌كیه‌تی ئورووپا به‌سته‌یه‌كی ته‌حریمی نوێی به‌هۆی سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، یه‌كیه‌تی ئورووپا بڕیاری داوه گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له درێژه‌دان به‌سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران زۆرتر بكاته‌وه و له نوێترین هه‌نگاوی دا هه‌شت به‌رپرس و ناوه‌ندی ڕژیمی به‌هۆی ده‌ور و نه‌خشیان له سه‌ركوتی خه‌ڵك ته‌حریم كردووه.