بە پێی هەواڵی گه‌یشتوو به کۆڵبەرنیوز” دوو پەنابەر بە ناوەکانی “سیروان حسێنی” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەقز و “کاوه محەمەدی” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی سنە، پاش سه‌فه‌ركردنیان بۆ تورکیا، لەلایەن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه دەستبەسەر و بۆ ئێران دیپۆرتكراونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو په‌نابه‌ره كورده پاش سه‌فه‌ركردنیان بۆ توركیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌و وڵاته مانه‌وه‌ته‌وه و به‌نیازبوون له ڕێگه‌ی سنووری توركیاوه خۆیان بگه‌یننه وڵاتی یۆنان به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و دیپۆرتی ئێران ده‌كرێنه‌وه. پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و كاته‌وه چاره‌نووسیان نادیاره.