به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كرێكارانی به‌شی فه‌ننی تراوێرس به مه‌به‌ستی په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، مۆڵه‌تێكی سێ ڕۆژه‌یان به په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه داوه.
سه‌رچاه‌وكانی نزیك له كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسن باسیان له دواخرانی بڕی دوو مانگ و نیو حه‌قده‌ستی كرێكاران كردووه و له زاری كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر لانیكه‌م حه‌قده‌ستی یه‌ك مانگیان له ماوه‌ی سێ ڕۆژی داهاتوو په‌رداخت نه‌كرێ، ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه ده‌به‌ن. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه: جگه له دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌كانیشیان چه‌ندین مانگه به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی بیمه‌ی ته‌كمیلی، له پێوه‌ند به خزمه‌ت گوزاری ده‌رمانی هیچ هه‌زینه‌یه‌كیان پێ نه‌دراوه.