ڕۆژی ههینی ١٤ی مانگی ڕێبهندان، لە گوندی سنووری “کانیک” دوو هاوژین بەهۆی گڕگرتنی ماڵەکەیان سووتان و دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە،هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ڕووداوەکە دوێنێ لە گوندی “کانیک”ی سەر بە شارۆچکەی بامەرنێ لە قەزای ئامێدی ڕوویداوه. پیاوەکە ناوی “دڵشاد ڕەمەزان” تەمەن 35 ساڵان بووه و هاوژینەکەشی ناوی “بەهیە جەعفەر” تەمەن 30 ساڵ بووه و لەکاتی ڕووداوەکەدا لەگەڵ هەردوو کچەکەیان لە ماڵەوە بوون.