کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٢٦ پارێزه‌ر له‌ ئیزمیر

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی حكومەتی توركییه‌ دژ بە خه‌ڵكی باكوری كوردستان، لە پارێزگای ئیزمیر ژمارەیەكی زۆر لە پارێزەرانی كورد ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزە ئەمنییەكانی ئیزمیر هەڵیانكوتایە سەر دادگا و سەندیكای پارێزەرانی كورد لەوشارە. هاوكات بەبیانوی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی رێگەپێنەدراو بۆ پشتیوانی لە شارەوانییەكانی باكور، ٢٦ پارێزەری كورد لەو شارە ده‌ستبه‌سه‌ر كران. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، لەماوەی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە سەرۆك شارەوانییەكانی باكوری كوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركییه‌وە لابران و ئەوەش ناڕەزایه‌تیی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی هاورده‌كارانی كامیۆنی ئورووپایی له‌ سنووری بازه‌رگان

-

گیانله‌ده‌ستدانی كاسبكارێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییەك لە شاری شنۆ

-

گواستنه‌وه‌ی “حسێن محه‌ممه‌دپور” بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ناڕوونی چاره‌نووسی گه‌نجێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری جوانڕۆ

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاری به‌شی فرۆشتنی بلیت له‌ میترۆی تاران

-