ڕۆژی پێنجشەممە 16ی گوڵان، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “داریووش خالدییان” و “مۆحسن سەعیدی”، خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ئەو دوو هاووڵاتییە، به دوای دەستبەسەركرانیان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانه ئەمنییەکانی سنە کراون. شایانی باسه كه هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان ڕۆڵهكانیان بێئاکام ماوەتەوە.