ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سێ كەس سەر بە هێزه‌كانی داعش، كه بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆرستی دژی هێزە ئەمنییەكانی عێراق نێردرابوون، له شاری كه‌ركوك دەستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی شاری کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوك توانیان گروپێكی مەترسیدار سه‌ربه هێزه‌كانی داعش، كە پێكهاتبوون لە سێ كه‌س دەستبه‌سه‌ربكەن و ڕایگه‌یاند،ئەو سێ كه‌سه پلانیان بۆ هێرشی تیرۆریستی دژى هێزە ئەمنییەكانی ناو ئه‌و پارێزگایه هەبووە و ڕونیشیكراوەتەوە، ئەو سێ تیرۆرستەى داعش بەپێی ماددەی (٤)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستبه‌سه‌ركراون.