له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا 11 هاووڵاتی و چالاكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری قوروه “مه‌نسوور ڕه‌زایی” چالاكی مه‌ده‌نی و برای یه‌كێك له گیانبه‌ختكردووانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه، له‌شاری شنۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم هاووڵاتییه‌كی به‌ناو “هه‌ژار حه‌میدی” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و له‌شاری سنه‌ش سێ كچی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ به‌ناوه‌كانی “ئاتووسا حسێنی“، “هێدیه مه‌یهه‌می” و “ڕاحله جه‌عفه‌ری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له “ڕاحله جه‌عفه‌ری” هه‌ر سێكیان به دانانی بارمته ئازادكراون، هه‌روه‌ها دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ناوه‌كانی “سومه‌یه ئیبراهیمی” و “فه‌ریده نێعمه‌تی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره، له شای ئیلام شاعیر و نووسه‌رێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ناوی “ئاكۆ حسێن پوور” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دوو هونه‌رمه‌ند و گوڕانیبێژی كوردی دانیشتووی تاران به‌ناوه‌كانی “سیروان و زانیار خوسره‌وی” كه پشتیوانیان له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران كردبوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، له هه‌واڵێكی دیكه “كاوه ڕه‌زایی” یاریزانی فووتباڵی خه‌ڵكی شابادی كرماشان به‌هۆی پشتیوانی كردنی له خه‌ڵكی ناڕازی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.