لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیکەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری “سەرپوڵی زەهاو“ی به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست گرانی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه ناسنامه‌ی یه‌كێكیان بریتیه له : دۆكتۆر “عه‌لی دڵباخته” كه‌سایه‌تی خۆشناوی ئه‌و شاره.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ هاووڵاتییه به هۆی كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست گرانی پێداویستییه‌كانی خوراك، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه كه دۆكتۆر “عه‌لی دڵباخته” كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشناوی شاری “سه‌رپولی زه‌هاو“وه و له ناوچه‌ی “ئه‌زگه‌له” خزمه‌تگوزاری به بومه‌له‌رزه‌لێداروان پێكه‌ش ده‌كات. به پێی دوایین زانیاریی، به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ناوچه‌ی “ئه‌زگه‌له له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان، ئیتلاعات ناچار بووه ناوبراو ئازاد بكات، به‌ڵام له چاره‌نووسی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی دیكه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستا نییه.