كۆمه‌ڵێك له فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی له خوزستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی گشتی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌م ئۆستانه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان سه‌باره‌ت به‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاندووه: ژماره‌یه‌ك فێركار له ساڵی ٩٢ له نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی به شێوه‌ی په‌یمانی دامه‌زراون، به‌ڵام ئێستا به سه‌رنج دان به پێویستی مۆعه‌لیم له خوزستان، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان له په‌یمانییه‌وه بۆ حه‌قولته‌دریسین. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، نزیكه‌ی ٢ ساڵه حقووقه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌كانیانن.