ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كامیۆندارانی شاره‌كانی هه‌مه‌دان، ئیسفه‌هان، شیراز، سنه، كرماشان، پاوه، به‌نده‌ر عه‌باس و چه‌ند شاری دیگه درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش بانگه‌وازی مانكرتنی سه‌راسه‌ری بۆ ڕۆژانی ١٤ بۆ ١٦ی سه‌رماوه‌ز، بازیاڕیان، خوێندكاران، پزیشكان و كامیۆن‌داران له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌شداری به‌رینیان له‌و مانگرتنه‌دا كرد و به‌هۆی درێژه‌ی مانگرتنی كامیۆن‌داران كه ماوه‌ی حه‌وتوویه‌كه ده‌ستی پێكردووه، شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی قاڵبی سه‌نعه‌تی سایپا كه گه‌وره‌ترین شیركه‌تی وه‌به‌رهێنانی قاڵبی ئۆتۆمبێله‌كانی پراید، تیبا و ساینایه، تووشی كه‌می قه‌تعه بووه و بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران گرفتی بۆ ساز بووه و له ڕووی ناچارییه‌وه په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بووه.