سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی مه‌عده‌نی مسی “سوورنگوون”ی وه‌رزه‌قان له سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتندا له‌به‌رده‌م ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیانكرده سه‌ریان و پێنج كرێكاریان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوه‌ندی شیركه‌تی مه‌عده‌نی مسی “سوونگوون” كۆبوونه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان له كرێكارانی مانگرتوو كرد تاكوو كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بێنن، به‌ڵام كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به‌مانگرتن ئه‌ده‌ن،پاشان هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیانكرده سه‌ر كرێكاران و پێنج كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.