به پێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووریه، ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی جۆزه‌ردان، به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی “ئه‌ردۆغان” و گواستنه‌وه‌ی هێزێكی فراوان له لایه‌ن توركیاوه بۆ سنووره‌كانی ڕووژئاوای كوردستان، ئه‌رته‌شی ڕوورسیه سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی له شاری قامیشلوو دامه‌زراند و هۆشداری دایه توركیا هێرشه‌كانی ڕابگرێت.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌رته‌شی ڕووسییه هه‌روه‌ها دوو فڕۆكه و شه‌ش هێلیكۆپتری بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی شاری قامیشلوو گواستووه‌ته‌وه و له دوێنێوه فڕۆكه‌كانی ڕووسیه به‌سه‌ر شاره‌كانی “منبج“، “كۆبانێ” و “ته‌ل ڕه‌فعه‌ت“دا ده‌سووڕێنه‌وه.