شه‌وی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراو له شاری “ئانتاكیه”ی توركیا دژبه خراپی دۆخی ژیان و بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ٦ی فێوریه‌ی ٢٠٢٣ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز باشووری توركیا و باكووری سووریه‌ی هه‌ژاند و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی نزیك به ٥٠ هه‌زار كه‌س و بریندار بوونی هه‌زاران كه‌سی دیكه. خه‌ڵكی لێقه‌وماو ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان وه‌كوو سه‌به‌بكاری به‌رزبوونه‌وی ڕێژه‌ی قوربانیان ده‌زانن و ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه و خه‌ڵك هێشتا له خێوت و كانێكس له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.