ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری لاوێكی ڕه‌ش پێست له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌یاله‌تی “تنسی”یه‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ٧ی مانگی ژانویه‌ی ئه‌مساڵ پێنج پۆلیس له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی لاوێكی ڕه‌شت پێست به‌ناوی “تایری نیكۆڵز” له ئه‌یاله‌تی “تنسی”، ناوبراویان به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار داوه و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. ڕۆژی ڕابردوو كاتێك گرتهویدیۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ئه‌و لاوه بڵاو كرایه‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی له چه‌ند شاری ئه‌و ئه‌یاله‌ته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.