كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی چین ڕۆژی شه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه ڕایانگه‌یاند كه بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ویرووسی كۆرۆنا له‌م وڵاته تۆمار نه‌كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ویرووسی كۆرۆنا سه‌ره‌تا له وڵاتی چینه‌وه بڵاوبوویه‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له ٣ هه‌زار كه‌س له‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام به‌هۆی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری جیدی و قه‌ره‌نتینه كردنی شاره‌كان و هه‌روه‌ها ئاسته‌نگ دانانی به‌فراوان له هاتووچۆ كردنی هاووڵاتییان، به‌ڵگه‌كان باس له خاوبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بڵاوبوونی ئه‌م ویرووسه له‌م وڵاته ده‌كه‌ن. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌مڕۆ سێهه‌مین ڕۆژه له شاری ووهان كانگای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ویرووسه، هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ویرووسی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه.