ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بەهۆی کەمتەرخەمی و پشتگوێخستنی کەمبوونی مریشک له لایهن بەرپرسانی ئاستی باڵای ئۆستانی ئیلام، تەنیا کارگەی پەلەوەری ئەو ئۆستانه داخراوە و بههۆیهوه ٨٨ کرێکار بێكار بوون.
کەمیی مریشک لە بازاڕی ئیلام، یەکێک لە کێشە و نیگەرانییەکانی هاووڵاتییانی ئەو ئۆستانه سنوورییە و لە ئێستادا ئۆستانی ئیلام لەگەڵ کەمیی مریشک بەرەڕوویە و نرخی هەر کیلۆ مریشک ٢٥ هەزار تمەنە. شایانی باسه، ئەو کرێکارانە چەندین ساڵە لەو کارگەیە دامەزراون و سەرەڕای دواخرانی حهقدهستهكانیان، لە سەر کارەکەیان دەرکراون.