کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له‌ زیندانی كامیاران

دوای دەستپێکردنی شەپۆلی دووهەمی کۆرۆنا لە شاره‌كانی ئێران و کوردستان، بڵاوبوونەوەی ئەم ویرووسه‌ لە زیندانەکانی ئێرانیش گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕ، به‌ندكراوێكی زیندانی شاری کامیاران بە ناوی “ڕۆستەم قوربانی”، دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی، چەندین جار داوای لە بەرپرسانی زیندان کرد بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەرپرسانی زیندان دوای تێپەڕینی ماوەیەکی زۆر ناوبراویان بۆ نەخۆشخانەی شاری کامیاران گواستەوە و دەرکەوتووه‌ کە ناوبراو تووشی کۆرۆنا بووه‌ و کەمتەرخەمی بەرپرسانیش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی هەرچی زیاتری ئەم ویرووسه‌ لە ناو بەندەکانی ئه‌م زینداندا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەندکراوێکی بە ساڵاچووی بەندی سڵامەتی زیندانی ناوەندیی ورمێ بە ناوی “سەیفەدین بامرادی” تەمەن ٦٥ ساڵ، بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لە دەستداوه‌. جێگه‌ی ئاماژەیە، چوونەسەرەوەی ڕێژەی به‌ندكراوان زیاتر لە ئاستی ستانداردی زیندانەکان و نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی و تەندروستی بە تایبەت بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی، دۆخی زیندانەکانی خراپتر و چالاکانی سیاسی و مەدەنی دەستبەسەری زیاتر خستووەتە ژێر هەڕەشەی تووشبوون بە کۆرۆناوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە شاری بۆکان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی دادخوازی كوردستان و ئێران له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مرانی سه‌قز

-

دیداری دایكانی شۆڕشی ژینا و چالاكانی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “حامد سه‌یف په‌ناهی”

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی موعه‌لیمانی سنه‌

-

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

-