شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٩ی گوڵانی ١٤٠٣، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی گونده‌كانی “بله‌بزان” و “ده‌ره‌بیان”ی سه‌ر به شاری پاوه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی نه‌سوود بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئاكامی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران، دوو كۆڵبه‌ری مێرمنداڵ كه ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناونده ده‌رمانییه‌كان كراون.