به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كورخانه‌كانی شارستانی “سیب و سۆران” له ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان، ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژه به مه‌به‌ستی زیادكردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی مانگرتنی كرێكارانی ئه‌م كوره‌خانانه، له شارستانی سه‌راوان ئاجوور ده‌ست ناكه‌وێت. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: له چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به‌بێ هیچ زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌ك، وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له‌م كوره‌خانانه كاریان كردووه، به‌ڵام ئێستا به سه‌رنج دان به بارودۆخی ناله‌باری ئابووری ناوخۆی وڵات و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی پێداویستییه‌كان، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌سته‌كانیانن.