ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، دوو كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاری له كارخانه‌كانی “كیان تایه‌ر”ی تاران و “نه‌ساجی” بروجرد دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی “كیان تایه‌ر” له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕازین و ڕۆژی ڕابردوو له ناوه‌ندی ئه‌و كارخانه كۆبوونه‌وه و به ئاگردانی لاستیك و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی بروجرد ماوه‌ی سێ ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و بڕینی مه‌زایا و بیمه‌كانیان له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه، مانیان گرتووه و ڕۆژی سێشه‌ممه له ناوه‌ندی كارخانه كۆبوونه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان و به پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند كرێكار ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.