ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، ماڵێكی كۆن له گه‌ڕه‌كی “سه‌رته‌پۆڵه”ی شاری سنه كه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی شه‌ش كارتۆنخه‌و و تووشبووی مادده هۆشبه‌ره‌كان بوو به‌سه‌ریاندا ڕووخا و به‌پێی دوایین زانیاری ڕۆژی ڕابردوو پێنج كه‌سیان به برینداری ڕزگاركراون و هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سی شه‌شه‌م به‌رده‌وامه.
گه‌ڕه‌كی “سه‌رته‌پۆڵه”ی شاری سنه له گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی ئه‌و شاره‌یه و بووه‌ته شوێنی نیشته‌جێبوونی تووشبووانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ناوی “كارتۆنخه‌و” ناسراون. له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندین جار هه‌وڵی ڕووخان و نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه دراوه، به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانی شاره‌داری سنه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده جێبه‌جێنه‌كراوه و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانیش هیچ هه‌وڵێكیان بۆ یارمه‌تی و سامان‌دانی كارتۆنخه‌وه‌كان نه‌داوه.