بە پێی ڕاگه‌یاندنی ئەنجومەنی سێنفیی مۆعه‌لیمانی(سنە-کەڵاتەرزان) ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٣ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە له ڕێگه‌ی پەیوەندیی تەلەفۆنییه‌وه، کۆمەڵێک لە مۆعه‌لیمان و چالاکانی سنفیی كوردستانیان بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده كردووه.
به پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه، مۆعه‌لیمانی بانگهێشتكراو ده‌بێت كاتژمێر ١٠ی به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه خۆیان به ستادی خه‌به‌ری ئیتلاعاتی سنه بناسێنن. ناوی ئەو کەسانەی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراون بریتیە لە: “محەمەد ڕەزا مورادی”، “مەجید کەریمی”، “سەڵاح حاجی میرزایی”، “نەسرین کەریمی” و ” کورۆش عزەت ئەمینی “. ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان له درێژه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: هیچ هەڕەشە و دەستبەسەرکرانێک نابێتە هۆی پاشه‌كشه‌ی فه‌رهه‌نگیان و ئێمە سوورین لەسەر مافە ڕەواکانمان .